"سەیرترین" خوازبێنی هاوسەرگیری 145 ملیۆن دۆلار تێچووهكهیهتى
دواڕۆژ
ئاژانسی تایبەت بە رێکخستنی ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری لە فەڕەنسا بەنیازە
خزمەتگوزاریەکی نوێی (سەیر) بۆ بوک و زاواکان پێشکەش بکات کە تێچوەکەی
دەگاتە 145 ملیۆن دۆلار.
ئاژانسی ApoteoSurprise هەل بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت لەکاتی سوڕانەوەیان
بەدەوری مانگدا ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەیان پیشکەشی هاوبەشی ژیانیان بکەن کە
ئەوەش بەدرێژایی 13 ملیار ساڵی رابردوودا بە سەیرتین و شێتانەترین داواکاری
هاوسەرگیری لەقەڵەم دەدرێت.
بەگوێرەی هەوالێکی (ئێن بی سی) ئەمریکی، لە ئازاری 2022ەوە ئەوانەی توانای
خەرجکردنی نزیکەی 150ملیۆن دۆلاریان هەیە دەتوانن ئەو خزمەتقوزاریە لەسەر
سایتی proposeinparis بگرن دوای ئەوە ناویان بۆ راهێنانێک تۆمار دەکرێت کە
پێنچ مانگ دەخایەنێت و راهێنان لەسەر داواکاران سەبارەت بە گەشتکردن بە
کەشتیی ئاسمانیی دەکرێت.
لەرۆژی دیاری کراودا بوکوزاواکە بە گۆرانیەوە بەڕێ دەکرێن بەرەو مانگ و
لەوێ زاوا داوای هاوسەرگری لە بوکێ دەکات و ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەی کە لە
لەناو کەشتیە ئاسمانیەکەدا بۆی ئامادەکراوە پێشکەشی کچەکەی دەکات و دەیکاتە
پەنجەی.
لەناو کەشتیە ئاسمانیەکەدا کە بەخێرایی 38 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
دەڕوات هەشت کامێرا جێگیر کراوە بۆ تۆمارکردنی ئەو ساتەوەختە مێژوییە.
